تای خوێن بەربون
گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک دەڵێت، دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە منداڵێکی 9 ساڵان لە پارێزگاکە تووشی تای خوێنبەربوون بووە، بەڵام لە پشکنینەکان دەرکەوتووە هەڵگری ئەو ڤایرۆسە نییە. رۆژی یەکشەممە، 11ـی ئایاری 2025، سامان یابە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا پێنج تووشبووی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک تۆمارکراون، چواریان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیشیان دوای وەرگرتنی چارەسەر، چاکبووەتەوە." وەکو گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک دەڵێت، "چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە منداڵێکی 9 ساڵان تووشی تای خوێنبەربوون بووە، بەڵام ئێمە پشکنینمان بۆکرد و ناردمان بۆ بەغدا، رۆژێک دوای ئەوە ئەنجامی پشکنینەکە گەڕایەوە و پاک بوو." سامان یابە گوتی، "ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک نییە."
Comments
Post a Comment