Posts

تەندروستی

Image
توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆڵۆمبیا ئاشکرای دەکات، ئەو کەسانەی هەستیارییان بە گلوتین هەیە و نەخۆشیی سیلیاک یاخود گەنمیان هەیە بەبێ ترس دەتوانن هاوژینەکەیان ماچ بکەن کە گلوتینی خواردووە.   دکتۆر ئان لی، مامۆستای یاریدەدەری پزیشکی خۆراک لە سەنتەری نەخۆشی سیلیاکی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ئەمریکا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: زۆر کەس ئەم پرسیارە دەکەن. کە ئایا دەکرێت کەسێک هەستیاری بە گلوتینی ناو گەنم هەبێت ماچی کەسێک بکات کە گلوتینی خواردووە، وەڵامەکەشی بە بەڵێ دایەوە.

تای خوێن بەربون

Image
گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک دەڵێت، دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە منداڵێکی 9 ساڵان لە پارێزگاکە تووشی تای خوێنبەربوون بووە، بەڵام لە پشکنینەکان دەرکەوتووە هەڵگری ئەو ڤایرۆسە نییە.   رۆژی یەکشەممە، 11ـی ئایاری 2025، سامان یابە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا پێنج تووشبووی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک تۆمارکراون، چواریان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیشیان دوای وەرگرتنی چارەسەر، چاکبووەتەوە."   وەکو گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک دەڵێت، "چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە منداڵێکی 9 ساڵان تووشی تای خوێنبەربوون بووە، بەڵام ئێمە پشکنینمان بۆکرد و ناردمان بۆ بەغدا، رۆژێک دوای ئەوە ئەنجامی پشکنینەکە گەڕایەوە و پاک بوو."   سامان یابە گوتی، "ئێستا هیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک نییە."

یەدەگی عێراق دابەزیوە

Image
  راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، یەدەگی دراوی عێراق بۆ 100 ملیار دۆلار دابەزیوە، بەڵام دۆخەکە سەقامگیر و دڵنیاکەرەوەیە.   موزهر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابووریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 10ی ئایاری 2025 سەبارەت بە قەبارەی یەدەگی ستراتیژیی دراوی بیانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "یەدەگی ستراتیژی گەیشتە 110 ملیار دۆلار، بەڵام دواتر دابەزی و ئێستا نزیکەی 100 ملیار دۆلارە، کەمێک زیاد و کەمترە."   راوێژکارەکەی سوودانی ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەم یەدەگەش بەکاردێت بۆ پشتیوانیکردنی دارایی هاوردەی عێراق. لە هەمان کاتدا، بەپێی ئەو بڕە دۆلارەی حکومەت لە داهاتی نەوت دەیفرۆشێت بە بانکی ناوەندی، بودجەی گشتی بە دیناری عێراقی پارەدار دەکرێت."

پاشا حەزی لەموندیالە

Image
  وێڕای ژمارە سەرنجڕاکێشەکانی لە وەرزی ئەمساڵدا، بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەرزەکەی لەگەڵ یانەی نەسڕی سعودی بەسەرکەوتوو دانانێت و دەیەوێت تواناکانی لە شوێنێکی دیکە تاقیبکاتەوە.   رۆناڵدۆ و تیپەکەی لە خولی سعودیە رووبەڕووی دۆخێکی قورس بوونەتەوە و هەڕەشەی ئەوەیان لەسەرە ساڵی داهاتوو، لە چامپیۆنزلیگی بژاردەی ئاسیا بەشداری نەکەن، پاشئەوەی لە خولی سعودیەدا بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەکە دابەزین.